فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس سیمینارێکیان لەبارەى هۆشیاری خۆراک پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەیەک دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٣٠/١/٢٠٢٥) ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن)، سەردانی ئامادەیی ژیاریان لە شارى هەولێر کرد و، سیمینارێکی هۆشیارییان لەبارەى خواردن و گرنگى خۆراکى تەندروست و هاوسەنگ پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن مامۆستا ئازاد ئەحمەد بەڕێوەبەری ئامادەیی ژیار پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە سمینارێکىى هۆشیاریان لەبارەى خۆراک پێشکەش بە قوتابیان کرد، لە میانەى سیمنارەکەیاندا، فێرخوازان باسیان لە خۆڕاک و گرنگی خۆراکی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکیەکان، مەترسییەکانی خووی ناتەندروستی خواردن، پێشکەش بە قوتابیان کرد، لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک زانیارى تەندروستیان لەبارەى ڕۆڵی ماددە خۆراکییەکان لە کارەکانی جەستەدا، مەترسییەکانی زۆر خواردنی خۆراکی پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەها باسى سوودەکانی سەوز و میوە و سەوزە و بابەتە خۆراکیەکانى دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ و بەها خۆراکیەکانى بۆ قوتابیان کرد.
پاشانیش قوتابیان چەند پرسیارێکیان سەبارەت بە بابەتە خۆراکیەکان لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، ئەوانیش وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە و پێکەوە گفتوگۆیەکى زانستیان کرد، لە کۆتایشدا ستافى کارگێڕى قوتابخانەکە سوپاسى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، داواشى لێکردن بەردەوا بن لە بڵاوبونەوەى هۆشیارى تەندروستى لە نێو قوتابیان بەتایبەت و کۆمەڵگە بەگشتى.