فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان لە کەناڵى سپێدە ئاشناى کارى وەرگێڕانى تەلەفزیۆنى بوون
رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی (11/5/2023)، فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر فریدون محمود رسولی سەردانی کەناڵی ئاسمانى تەلەفزیۆنى سپێدەیان کرد.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن بەڕێوەبەرى کارگێڕی تەلەفزیۆن پێشوازی و بەخێرهاتنییان لێکرا، ئینجا لە بەشى دۆبلاژ لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی دوبلاژ و ژێرنووس، بەکورتی باسی پرۆسەی دوبلاژی فیلمی بۆ فێرخوازان کرا.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان سەردانی بەشی وەرگێڕانی کەناڵەکەیان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەری ئەو بەشەوە لەگەڵ پرۆسە و کێشەکانی وەرگێڕانی میدیایی ئاشنا بوون. پرسیارەکانی قوتابیان لە ستافی پرۆفێشناڵی کەناڵەکە ئەم دیدارەی دەوڵەمەندتر کرد.
لە کۆتایی دا، مامۆستای سەرپەرشتیار بە نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی و مامۆستایانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسی و پێزانینی خۆیانی پێشکەشی ستاف و ئەندامانی کەناڵەکە کرد.
مەبەست لەم گەشتە زانستییانە ئاشناکردنی فێرخوازانى بەشی وەرگێڕان بوو بە کارى وەرگێڕانی راستەقینە لە بوارەکانی میدیا، وەرگێڕانی زارەکی، و دەنگ و رەنگ.