فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى بەشێوەیەکى کردارى ڕاهێنان لە سەر پێداویستیەکانی بەڕێوەبردنی پۆل دەکەن
لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕێکەوتى (١٣ و ١٤/١٠/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانی بۆ قوتابخانەی کەرنەڤاڵی حکومی بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەم ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر شاه زاد ڕمضان، بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن مامۆستا شەونم مەزفەر بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازی لێکرا، لە وتەیەکیدا دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان، ئامادەیی کارگێڕی قوتابخانەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زانکۆ لە هەموو بوارەکانی پەروەردەیی و ڕاهێناندا، دواتریش مامۆستاى سەرپەرشتیار کۆمەڵێک ڕێنمایی ئەکادیمی و پەروەردەى بەشێوەیەکى مەیدانى پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بۆ ئەوەش تیشکی خستە سەر گرنگی پەرەپێدانی تواناکانی چاودێری و شیکاری و تێگەیشتن لە ڕۆڵی مامۆستا لە کۆنترۆڵکردنی پۆل و ڕێکخستنی ژینگەی فێربوون، بۆ ئەوەش هانى فێرخوازانیدا بە سوودوەرگرتن لە ژینگەى کارکردن توانا و لێهاتویەکانیان بەرز بکەنەوە و بەشێوەیەکى مەیدانى لە پێداویستییەکانی ژینگەی پەروەردەیی سەردەمیانە تێبگەن.
بۆ ئەو مەبەستە و لە کۆتایی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لەماوەى دوو ڕۆژى گەشتە زانستیەکەیاندا بۆ قوتابخانەکە هاوڵى چەند مامۆستایەکى قوتابخانەکەیان کرد و، بەشدارییان لە وانەکان کرد و، بەشێوەیەکى مەیدانى ئاشناى ژینگە و پێداویستیەکانى بەڕێوەبردنى پۆل لە قوتابخانەکان بوون.
لە کۆتاییدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی کارگێڕی قوتابخانە و ستافی وانەوتنەوە کرد بۆ پێشوازی گەرم و ڕێکخستنی ئەو دەرفەتە بە فێرخوازانى بەشەکە.