فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى کۆمپانیای الحياة دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (2025-10-1) فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای الحياة لە شاری هەولێر ئەنجامدا، کە کارگەکە تایبەتە بە دروست کردنی خواردنەوە گازییەکان.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمود محمد امین الباشکالی بوو، بەگەیشتنیان لەلایەن رێباز حسین حمد بەرێوەبەری HR بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، پاشان تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ڕەوتی کارەکانی ناو کارگەکەوە پێشکەش بە فێرخوازان کرد، پاشان هاوەڵى کردن بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کۆمپانیاکە، لەو چوارچێوەیەشدا هەموو بەشەکانی کۆمپانیای بە فێرخوازان پیشاندا وەک بەشی ژمێریاری و سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێری و IT ، دواتر هاوەڵیکران بۆ بەشی بەرهەمهێنان، بۆ ئەوەش رێباز حسین حمد روونکردنەوەی تەواوی بە فێرخوازاندا لە ئامادەکردنی شووشەکان تا پرکردن و قەباغ لەسەردانان و کۆگاکردنی خواردنەوەکان وە کاردەکەن لە بەرهەمهێنانی جۆرە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان وەک بیبسی و مێرەندا و سێڤن ئەپ.
گەشتە زانستیەکە بووە دەرفەتێک بۆ دەسکەوتنى وەڵامى کۆمەڵێک پرسیارى فێرخوازان لەبارەى کاروباری کۆمپانییایەکە، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیارى سوپاسى ستافى کۆمپانییایەکەی کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان.