فێرخوازانى بەشى یاسا بەشدارى لە دانیشتنێکی ئاشکرای دادگای تاوانه‌کانی یه‌کی هه‌ولێر ده‌که‌ن
رۆژى چوارشەممە ریکەوتى (2025/10/15) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی پێنجه‌می بەشى یاسا لە زانکۆی جیهان-هه‌ولێر، به‌شداریان له دانیشتنێکی ئاشکرای دادگای تاوانه‌کانی یه‌کی هه‌ولێر کرد.
ئەم چالاکیەى فێرخوازان بەسەرپەرشتى به سه‌رپه‌رشتی دکتۆر عه‌لی سه‌لیم نوری بەڕێوەچوو، بەگەیشتنیان لەلایەن دادوه‌ر نادر عه‌بدولعه‌زیز هه‌رکی، سه‌رۆکی دادگای تاوانه‌کانی یه‌کی هه‌ولێر پێشوازیان لێ‌کرا، پاشان دادوه‌ر نادر عه‌بدولعه‌زیز هه‌رکی سیمینارێکی پێشکه‌ش به فێرخوازان کرد، لە میانەى سمینارەکەیدا بەوردى باسى لە ڕۆڵی پزیشکی دادوه‌ری له تاوانه‌کانی کوشتن و لێدان و بریندارکردن کرد، وتیشى بنەماى ڕاپۆرتى پزیشکى دادوەرى کاریگه‌ریى تەواوى له‌سه‌ر ئه‌نجامى بڕیارەکانى دادگا و چۆنیه‌تی بڕیاردان به‌پێی یاسای بنه‌ماکانی دادپه‌روه‌ری تاوانکاری دەبێ. پاشان سه‌رۆکی دادگای تاوانه‌کانی یه‌کی هه‌ولێر پوختەیەکی دەربارەی سروشتی کاری دادگا، پسپۆڕییەکانی و گرنگیی ڕۆڵی دادوەری لە بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی سەروەریی یاسا پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هاوکات ئاماژەى بە واقیعی کاری دادوەری و ڕێوشوێنە یاساییەکانی پەیڕەوکراو لە دادگاکانی تاوان کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، سه‌رۆکی دادگای تاوانه‌کانی یه‌کی هه‌ولێر دەرفەتى بە فێرخوازان دا به‌شداری له دانیشتنێکی ڕاسته‌وخۆ له هۆڵی دادگادا بکەن، پرۆسەى داداگایکردنەکە تایبەت بوو به یه‌کێک له که‌یسه‌کانی تایبه‌ت به تاوانی لێدان و بریندارکردن، که تێیدا دکتۆر عه‌لی سه‌لیم نوری، مامۆستای بابه‌ته‌که، وه‌ک پارێزه‌رێک به‌شداریکرد له دادگاییکردنه‌که‌دا، دوای خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی وته‌کانی تۆمه‌تبار و به‌ڵگه‌کان و ڕاپۆرتی پزیشکی دادوه‌ری. فێرخوازان لەناو هۆڵى دادگا ئاشناى پرۆسەى دادگایکردن و ڕۆڵی دادوەر، داواکاری گشتی و دەستەی پارێزەران بوون، جگە لە میکانیزمی خستنەڕووی بەڵگەکان و بیستنی وتەی تۆمەتباران و شایەتحاڵەکان و دەرکردنی بڕیارەکان.