فێرخوازانى بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی بە سەردانێکی زانستی گڕاند ماجیدی مۆڵ بەسەردەکەنەوە
رۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (١٥/١٠/٢٠٢٥)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی یاریدەدەری وانەبێژ لاناە شەهاب ئەحمەد، سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ گڕاند ماجیدی مۆڵ ئەنجامداز
فێرخوازان لەلایەن عەلی زەید ساڵح بەڕێوەبەرایەتیی مۆڵەکە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکدا کورتەیەکى لەبارەى لایەنى تەلارسازى مۆڵەکەیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەک بە وردى ئاماژەى دیزاین، پلاندانانی فەرمانی و سیستمی بنیاتنانی نوێی باڵەخانەکە کرد، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە هۆڵی ناوەندی (Atrium) و سیستمی سەقفی شووشەیی بە شێوەیەک دیزاین کراون کە ڕووناکیی سروشتی، پەیوەندیی بینراو و ئاسوودەیی بەکارهێنەران زیاد بکەن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا عەلی زەید ساڵح باسی لە سیستمی ئاراستەکردنی ئەلیکترۆنی کرد کە لە ناو مۆڵەکەدا بەکار دەهێنرێت، ئەم سیستمە یارمەتی سەردانیکاران دەدات بە ئاسانی فرۆشگا و خزمەتگوزارییەکان بدۆزنەوە لە ڕێگەی شاشە دیجیتاڵییە کارلێککەرەکان و تابلۆکانی ئاراستەکردنی زیرەکەوە. ڕوونی کردەوە کە چۆن تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لە دیزاینی تەلارسازیدا یارمەتی باشترکردنی گەیشتنی ئاسان بەکارهێنەر بە بەرهەمی داواکراو دەدات.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان تێبینییەکانیان لەسەر کارایی دابەشکردنی بۆشاییەکان، جووڵەی بەکارهێنەران و یەکگرتنی جوانیناسی لە دیزاینی مۆڵەکەدا تۆمار کرد.