فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ بە سەردانێکى زانستى کارگەیەکى زەیتی ڕووەکی سروشتی بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى(٢٧/١١/٢٠٢٣)، بەسەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر سارا محمد)، فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی کارگەی (نوێبونەوە) بۆ بەرهەمهێنانى زەیتی سروشتیان لە شارى هەولێر کرد.
فێرخوازان دواى ئەوەى بەگەرمى لەلایەن چیا محمد بەڕێوەبەری کارگەی نۆیبون پێشوازیان لێکرا، ئینجا باسى لە کەرگەیان و چۆنیەتى کارکردن و هەنگاوەکانى بەرهەمهێنانى زەیتى بە وردى بۆ فێرخوازان باسکرد، پاشان هاوڕێ لەگەڵ مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لە نزیکەوە فێرخوازانى ئاشناى شێوازەکانى کارکردن و چۆنیەتى ئامادەکردن و بەرهەمهێنانى زەیتى سروشتى لە کەرگە کرد، ڕونیشیکردەوە کواڵیتى و پاک و خاوێنى و ڕەچاوکردنى لایەنى تەندروستى لە پێشینەى کارى کارگەکەیان و، لە هەموو هەنگاوەکانى بەهەمهێنان جەختى لەسەر دەکەنەوە تا دەگاتە دەستى کڕیار.
سەردانە زانستیەکە بووە دەرفەتێک بۆ ڕەخساندنى گفتوگۆیەکى سەرنجڕاکێش لەگەڵ بەڕێوەبەر و کارمەندانى کارگەکە سەبارەت بە چۆنیەتى پەیڕەوکردنى پرۆتۆکۆڵ و ستانداردە نوێیەکان لە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانیاندا.