فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ بەسەردانێکى زانستى تاقیگەی ناوەند بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١-٣-٢٠٢٢) سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى سێیەم بۆ تاقیگەی ناوەندی هەولێر ڕێکخست.
گەشتە زانستیەکە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر شارۆخ حسین بەڕێوەچوو، لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان تاقیگەکەکانى (بەشی تاقیگەیی ڤایرۆلۆجی، هیماتۆلۆجی، نەخۆشییە شانەییەکان، ووردبینە مشەخۆرەکان)یان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى چەند شێوازی کارکردن و جێبەجێکردنی شیکاری تاقیگەیی جیاواز کران، کە ئەمڕۆ لە تاقیگە شیکارییەکان پێشکەوتووەکان پەیڕەو دەکرێت.
هەر لە میانەى گەشتە زانستیەکەیاند، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ هەلیان بۆ ڕەخسا تاوەکو ئاشناى چەندین ئامێری پزیشکی پێشکەوتوو بن و، لەگەڵ وەرگرتنى زانیارى گرنگ لەبارەى چۆنیەتى کارکردنى ئامیڕەکان و مامەڵەکردنی پڕۆفیشناڵانە لەگەڵ نەخۆشەکاندا.