فێرخوازانى بەشی تەلارسازی ئاشناى دیزاینەى تەلارسازی و پێکهاتەکانى شاری جیهان دەکرێن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (16ی 1ی 2025)، سەرۆکایەتى بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی سێیەم بۆ شاری نیشتەجێبوونی جیهان ستى لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بە سەرپەرشتى دکتۆر نغم إسماعيل يحيى بەڕێوەچوو، سەرەتا لەلایەن ئەندازیارى سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە گەرمی پێشوازی لە فێرخوازان کرا، بۆ ئەو مەبەستەش ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد. دواتر گەشتێکى زانستیان بە ناو پرۆژەکەدا کرد و، لە نزیکەوە ئاشناى پێکهاتە و لایەنى دیزاینى تەلارسازى پرۆژکە کران.
بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان خۆشحاڵى خۆیان بەو سەردانە دەربڕى، چونکە لە نزیکەوە توانیان تێگەیشتنێکی گشتگیر لە بارەى جۆرە جیاوازەکانی یەکەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە پرۆژەکان وەک وەستانی ئۆتۆمبێل و ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانى بەدەست بهێنن، هەروەک جەختی لەسەر گرنگی فەزای کۆمەڵایەتی و ناوچە سەوزایی بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی ژیان لە شارەکەدا کرایەوە.