فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆژیای پزیشکی بەشداری لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی سەرکردایەتی دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٥)، گرووپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆژیای پزیشکی – زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر خواجە شاکیل، بەشدارییان لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی سەرکردایەتیی گۆشەی ئەمریکی (American Corner) کرد، کە لە زانکۆی کوردستان-هەولێر بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە چەند چالاکیەکى گرنگى لەخۆگرتبوو کە لەلایەن دکتۆرە دێیدرا، شارەزایەکی ئەمریکی لە بواری سەرکردایەتی و ناسراو بە بەشدارییەکانی لە پەرەپێدانی گەنجان و گفتوگۆی نێوان کەلتوورەکان، بەڕێوەچوو. لە میانی وتارەکەیدا، دکتۆرە دێیدرا گرنگیی سەرکردایەتی لە داڕشتنی گەشەی کەسی و پیشەییدا خستەڕوو، و جەختی لەوە کردەوە کە چۆن گەنجان دەتوانن ببنە هۆکارێکی ئەرێنیی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەکانیاندا.
بە درێژایی چالاکیەکە، فێرخوازیان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد کە بەهاکانی سەرکردایەتییان تاوتوێ دەکرد، وەک کارکردنی بەکۆمەڵ، پەیوەندی، بەرپرسیارێتی، هەروەک بیرۆکەیان لەسەر چۆنیەتیی جێگیرکردنی بنەماکانی سەرکردایەتی لە ژینگە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی لە چوارچێوەی زانستە پزیشکییەکاندا، ئاڵوگۆڕ کرد.
لە کۆتاییدا، فێرخوازیان سوپاسی خۆیان بۆ دەرفەتی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە و گفتوگۆکردن لەگەڵ وتارخوێنێکی نێودەوڵەتی دەربڕی. ئەزموونەکەیان بە هاندەر و دەوڵەمەندکەری فیکری وەسفکرد و، ئاماژەیان بەوەدا کە تێگەیشتنیان بۆ سەرکردایەتی و پەیوەندییەکەی بە ڕۆڵی داهاتوویان وەک کارمەندی تەندروستی فراوانتر کردووە.






