فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ چالاکیەکى هۆشیاری لەبارەى نەخۆشی شێرپەنجە ئەنجام دەدەن
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (4/2/2026) و، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجە، گروپێک لە فێرحوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر پڕۆگرامێکی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی دەربارەی نەخۆشی شێرپەنجە ڕێکخست.
ئەم چالاکییە لەلایەن فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەرستاری و بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (ثمري ثانكام) ئەنجامدرا. چالاکیەکە ئامادەکردن و دابەشکردنی نامیلکەی ڕۆشنبیریی لەخۆگرتبوو، کە تێیدا تیشک خرابووە سەر ڕاستییەکان و ئەو بیروباوەڕە هەڵە و ئەفسانانەی لەبارەی شێرپەنجەوە لەناو کۆمەڵگەدا بڵاون. تیمی هۆشیارییەکە، بەهاوکارى (ڕێبین نەوازد)، سەردانی پارکی سامی عەبدولڕەحمانیان کرد بۆ جێبەجێکردنی چالاکییەکە.
لە میانی سەردانەکەدا، فێرخوازان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڵاتییان گفتوگۆیان کرد و کەرەستە و بڵاوکراوەی هۆشیارییان دابەش کرد. هەروەها ڕێنمایی تەندروستییان پێشکەش کردن سەبارەت بە هۆکارەکانی شێرپەنجە، گرنگترین نیشانەکان، ڕێگاکانی دەستنیشانکردن، بژاردەکانی چارەسەر و شێوازەکانی خۆپاراستن.
بەگشتى چالاکیەکە سەرنجی خستە سەر ڕاستکردنەوەی تێگەیشتنە نادروستەکان و ئەو ئەفسانانەی کە پەیوەستن بە نەخۆشی شێرپەنجە و لەناو کۆمەڵگەدا دەستاودەستیان پێ دەکرێت.







