فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی ئەزموونە تیۆرییەکانیان لە چالاکییەکی پەروەردەیی مەیدانی لە قوتابخانەی شاکار جێبەجێ دەکەن
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى (٢٠/١٠/٢٠٢٥) کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی/ پسپۆڕی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی (ELT) لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چالاکییەکی پەروەردەییان لە قوتابخانەی سەرەتایی شاکار ئەنجامدا.
فێرخوازان کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (دانیا عامر، ئاسین ڕیاز، ڕاز خالید و ساوین سولەیمان) چالاکیەکەیان بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید ئەنجامدا، بۆ ئەوەش سەرەتا بە گەرمی لەلایەن مامۆستا پرشەنگ جەلال عەبدوڵڵا، و سۆزان عەبدولستار سادق بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکدا دەستخۆشى و سوپاس هەوڵەکانی فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى و دەستپێشخەرییەکانی کرد، لە پشتگیریکردنی پرۆسەی پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیانى قوتابخانەکەیان.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەرەدانەکەیان و لە چوارچێوەی پێداویستییەکانی پڕۆگرامی خوێندنەکەیاندا، فێرخوازان لە بەشێک لە پۆلەکانى قوتابخانەکەدا یاریی پەروەردەیی کارلێککەریان بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە ئامادە کرد، کە تیشکی خستە سەر فێرکردنی نووسینی پیت و ژمارەکان و ناسینەوەی شێوەکان، لە ڕێگەى ئەنجامدانى ئەو چالاکیە، فێرخوازان کاریان لە پەرەپێدانی تواناکانی تێگەیشتنی (cognitive) و لایەنى دەروونی (psychological) قوتابیان لە ڕێگەی ئەزموونێکی فێربوونی جیاوازە کرد.






