فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێری کرد
بۆ پتەوکردنى پەیوەندییە زانستیەکانى نێوانیان و، ئاشنابون بەژینگەى خوێندنەکەیان، سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى بۆ زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى(28ی شوباتی 2022) بەسەرپەرشتى مامۆستایانی یاریدەدەر سامان بابەکر وەتمان و دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناخی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی سەردانى بەشی زمانى ئینگلیزی لە کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت لەزانکۆی سەڵاحەددین – هەولێریان کرد.
مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى دواى ئەوەى بەگەرمى لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر لەلایەن هەوران عەبدوڵڵا سەعید سەرۆکی بەشی زمانى ئینگلیزی و، مامۆستاى یاریدەدەر ئیحسان سابر بڕیاردەى بەش پێشوازیان لێکرا، ئینجا لە هۆڵی (VIP) کورتەیەکى دەربارەی کۆلێژ و پرۆگرامی بەشەکەیان پێشکەش بەفێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى بەشی (زمانى ئینگلیزی، کتێبخانەی کۆلێژ و ئینگلیش کڵەپ)یان بەسەرکردەوە و، دواتریش بەشداربوون لە دیبەیتێک بەناوی “زاڵبوون بەسەر شەرمدا”.
لەکۆتاییدا وەفدی میوان سوپاسی سەرۆکی بەش و ستافی مامۆستایانیان کرد بۆ ئەو پێشوازییەی کە لێیان کراو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.