فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن یارییەكی دۆستانە لەگەڵ میدیاکارانى كەناڵی ئێن ئاڕ تی ئەنجام دەدەن
لە چالاكییەكی وەرزشییدا، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 12-01-2026، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، یارییەكی دۆستانەی تۆپی پێیان لەگەڵ کارمەندانى نووسینگەی كەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ئەنجام دا.
لەو یارییەدا كە لە یاریگای تابلۆمۆڵ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، فێرخوازانی هەرچوار قۆناغی بەشی ڕاگەیاندن تێیدا بەشداربوون و، تیایدا ڕووبەڕووی تیمی تۆپی پێی کارمەندانى نووسینگەی كەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر بوونەوە. یارییەكە لە ئاستێكی بەرزدا و، بە گیانێكی وەرزشی و پڕ لە ململانێ بەرێوەچوو، پاش هەوڵدانێكی زۆری هەردوولا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەنجامی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان، سەرئەنجام یارییەكە بە یەكسانبوون بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
لە كۆتاییدا، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی یاریزانانی تیمی هەردوولای كرد، لە بەرامبەر ئەنجامدانی یارییەكە بە ڕۆحێكی وەرزشی و دوور لە توندوتیژی، هیواشی خواست ئەم یارییە ببێتە دەستپێكێك بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەكی پیشەیی سوودبەخش لەنێوان هەردوولادا.







