فێرخوازانى بەشی ژمێریاری بەگەشتێکى زانستى کۆمپانیایەک بەسەردەکەنەوە
بەمەبەستى ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى بەکارهێنانی نوێترین سیستمی گواستنەوەی پارە، سەرۆکایەتى بەشى ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (٣١ی ئازاری ٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشى ژمێریاری بە سەرپەرشتی دکتۆر ئیبراهیم حسێن بەگەشتێکى زانستى سەردانى کۆمپانیاى دایریکت بزنس)یان لە شارى هەولێر کرد.
سەرەتا فێرخوازان بەگەرمی لەلایەن، ئەحمەد خضر بەڕێوەبەری لە کۆمپانیاى دايريكت بزنس پێشوازییان لێکرا، دواى ئەوەى لەبارەی کۆمپانیاکەیان و چۆنیەتی پاشەکەوتکردن و خەرجکردن و گواستنەوەی پارە بە بەکارهێنانی وێستەرن یونیون پێشکەش بە فێرخوازان کرد، ئینجا بەشێوەیەکى مەیدانى هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کۆمپانیاکەیان و، لە نزیکەوە ئاشنایکردن بە نوێترین سیستمەکانى گواستنەوەی پارە.
هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کۆمپانیاکەدا، ئەو بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایرێکت بزنس چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپی گواستنەوەی پارەی (مۆنیگرام) بۆ فێرخوازان باسکرد و وتى: ئەوە ڕێگەیەکی ئاسانترە بۆ ناردنی پارە، هەروەک باسى لە چۆنیەتى ڕەوانەکردنى پارە بەشێوەى ئۆنلاین، بە بەکارهێنانی مۆبایلی ئەپڵ یان ئەندرۆید کرد.