فێرخوازانى بەشی ژمێریاری بەگەشتێکى زانستى سەردانى وەزارەتى دارایی و ئابورى دەکەن
بەمەبەستى ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى كاركردن له وەزارەتى دارايي و ئابوور، سەرۆکایەتى بەشى ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست. لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (١/٩/ ٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشى ژمێریاری بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر راز ئازاد جلال بەگەشتێکى زانستى سەردانى دیوانى وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان کرد.
مامۆستایى سەرپەرشتیار و فێرخوازان بە گەرمى لەلایەن (هێمن شکور) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتى ژمێریاری لە دیوانى وەزارەت پێشوازییان لێکرا. دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان ئینجا کورتەیەکى لەبارەى وەزارەتى دارایی و ئابورى و پێکهاتەى کارگێڕى پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لەگەڵ ئاماژەکردن بە کار و چالاکى و خزمەتگوزارییانەى پێشکەش بە هاوڵاتیان و دامەزراوە جیاکانى دیکەى هەرێمى کوردستانى دەکەن، بەتایبەت لە چۆنیەتى پارەداركردنی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەت و، دابینکردنی موچە بۆ فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بانكی .
پاشان، هاوڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى وەزارەت بەتایبەت بەش و هۆبەکانى (بودجە، ئۆنلاین و کۆگا)، بۆ ئەوەش بەڕێوەبەرى ژمێریارى وەزارەت باسى لە چۆنیەتی كاركرنى هەریەک له هۆبەكان کرد بەتایبەت لە ئامادەكردنى ليستى مووجه و، تەرازوى پێداچوونەوە و خەرجیەکان.