فێرخوازانى بەشی ژمێریاری سەردانی بانکی FIB لە هەولێر دەکەن
سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٦/١١/٢٠٢٥، سەردانێکی زانستی بۆ گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم، بە سەرپەرشتی مامۆستا ڕێبین بلال محەمەد بۆ بانکی FIB لە هەولێر ڕێکخست.
لە کاتی سەردانەکەدا، محمد فضل صابر، بەرپرسی کاروباری کارگێڕی لە بانکی FIB هەولێر، بە گەرمی پێشوازی لە شاندى فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر کرد، پاشان کورتەیەکى سەبارەت بە پێکهاتەی ڕێکخراوی بانکەکە، خزمەتگوزاری سەرەکی دارایی و ڕۆڵی بنەڕەتی کارەکانی بانکی لە پشتگیریکردنی کڕیارانی تاک و بەشەکانی بازرگانی پێشکەش بەفێرخوازان کرد، هەروەک ئەوشى ڕوونکردنەوە کە ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی هەژمارەکان، کارەکانی قەرز، خزمەتگوزاری بانکی ئەلیکترۆنی و سیستمەکانی چاودێری ناوخۆیی لە بانکەکەدا بۆ دڵنیابوون لە وردی و سەلامەتی و پابەندبوون دانراون، هەروەها بەرپرسی کاروباری کارگێڕی بەگرنگیەوە باسى لە پشتبەستنی خزمەتگوزاری بانکیی هاوچەرخ بە سیستمە دیجیتاڵە یەکگرتووەکان بۆ تۆمارکردنی کارەکانی بانکی، بەڕێوەبردنی زانیاری کڕیاران، و پشتگیریکردنی بڕیاردانی دارایی بۆ فێرخوازان کرد.
هەر لە میانەى قسەکانیدا، محمد فضل صابر تیشکى خستە سەر چۆنیەتی چاودێریکردنی بانکەکە بۆ مەترسیە داراییەکان، پاراستنی شەفافیەت و ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییەکان بەپێی بنەما و پێوەرەکانی ژمێریاری پەسەندکراو، جەختی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە ئەخلاقی کاری بانکی و بەرپرسیارێتی پیشەیی لە بواری بانکیدا کردەوە، پاشان لەگەڵ فێرخوازان گفتوگۆى لەبارەى شێواز و ڕێکارەکانی تۆمارکردنی کارە داراییەکان لە تۆمارەکان و شێوازەکانی چاودێریکردن لەسەر کارەکانی بانکی بۆ دڵنیابوون لە وردی زانیاری ژمێریاری و پاراستنی مافەکانی کڕیار و بانکەکە کرا، لەگەڵ چۆنیەتی ڕێکارەکانی وردبینی و هاوتاکردنی ڕۆژانەی پارەی نەخشی لە بانکەکەدا.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، مامۆستا ڕێبین بلال محەمەد، سەرپەرشتیاری سەردانە زانستیەکە، سوپاس و پێزانین سەرۆکایەتى بەشى ژمێریارى ئاراستەى محمد فضل صابر کرد بۆ میواندارى و ئەو زانیارییە بەنرخانەى کە پەیوەست بە شێوازەکانی ژمێریاری لە بانکەکە پێشکەشى فێرخوازانى کرد.







