فێرخوازانى بەشی ژمێریاری چالاکیەک لە قوتابخانەی وەرزێنی بنەڕەتی تێکەڵاو بەڕێوەدەبەن
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٧/٤/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستا هاشم محمد خير صافي سەردانى قوتابخانەى وەرزێنى بنەڕەتى تێکەڵاویان کرد و، چالاکیەکى مرۆییان ئەنجامدا.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا محمد ئەنوەر زیدان بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و ، یوسف عارف معروف توێژەرى کۆمەڵایەتى پێشوازییان لێکرا، دواى بەخێرهێنانى مامۆستا و فێرخوازان، ئینجا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک دیارى کە پێکهاتبوون لە جلوبەرگ و پێداویستی قوتابخانە بەسەر ژمارەیەک قوتابیانى لە قوتابخانەکەدا دابەشکرد و خۆشی و دڵخۆشییان خستە دڵى منداڵەکان.
لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە دەستخۆشى لە مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد و، هیواى خواست لەو جۆرە چالاکیانە بەردەوام بن بۆ پاڵپشتیکردنى ئەو قوتابیانەى پێویستیان بە کۆمەک و پاڵپشتى هەیە.