فێرخوازانى بەشی کارگێری کار بە سەردانێکی زانستی کۆمپانیای کۆکا کولا بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (14/4/2025)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی کارگێری کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستیان بۆ کۆمپانیایی کۆکا کولا لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
فێرخوازانى قۆناغى یەکەم ودووەمی بەشى کارگێڕى کار کە لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر ( هێڤی محمد قادر) سەرپەرشتى دەکران، بە گەیشتنیان لەلایەن ئومید محمود إسماعيل بەرێوەبەری کاروباری گشتی وپەیوەندییەکان بە فەرمی پێشوازیان لێکرا، پاشان رزگار طيب محمد کارمەند لە بەشی سەلامەتی، ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی سەلامەتی پێشکەش کرد و فێرخوازانی ڕاهێنا کەوا چۆن پارێزگاری لە خۆیان بکەن و، وە دووربکەونەوە لەو ئامێرانەی زیانیان پێدەگەینێت.
دواتر ئومید محمود إسماعيل سیمینارێکى دەربارەی کۆمپانیاکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، روونیکردەوە کۆمپانیای کۆکا کۆلا لە شاری هەولێر لە ساڵی (2007) دەستی بەکارەکانی کردووە و، (bottling partner)ن لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وتیشى کۆمپانیایی کوکا کولا کە لە (200) وڵاتی جیاواز لە جیهاندا کاردەکات و، لقی سەرەکی لە جۆرجیایە و (950) کارگەی هەیە، کە لەلایەن (٧٠٠) هەزار کارمەند بەڕێوەدەچێ و، لە (30) ملیۆن شوێنی جیاوازى وەک مارکێت و چێشتخانە و شوێنی ترکۆکا کولا دەفرۆشرێت. هەر لە درێژەی باسەکەیدا ڕونکردنەوەى لەبارەى جیاوازی کریار و بەکاربەر بۆ فێرخوازان کرد.
پاشان ئەندازیار احمد سابير و رفیق تۆفیق نجیم سەرپەرشتیارانی کوالێتی باسیان لە جۆرە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان کرد وەک: کۆکا کولا و سپرایت و زیرۆ و کاپی و فانتا…هتد کرد، پاشان باسیان لە پێکهاتەکانی بەرهەمهێنانی کۆکا کولا کرد کە ئەم پێکهاتە سەرەکیانەی لە خۆ دەگرت وەک: شەکرو ئاوو کرامێڵ و کافاین و (CO2)، پاشان شیرزاد طاهر عمر هاوەڵى فێرخوازان و مامۆستای سەرپەرشیار کرد بۆ بەشی بەرهەمهێنان و، فێرخوازان ئاشناى قۆناغەکانى بەرهەمهێنان کران، هەر لە ئامادەکردنى قووتوەکان تا ڕێکەوتى دروستکردن و بەسەرچوون.
لە کۆتایی گەشتەکەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار ( هێڤی محمد قادر) سوپاسی تەواوی ستافی کۆمپانیایی کرد بۆ ئەم دەرفەت و کار ئاسانییەی کۆمپانیاکە بۆ فێرخوازانیان ڕەخساند.