فێرخوازانى بەشی کارگێری کار سەردانێکی زانستیان بۆ لقی هەرێمی کوردستان-هەولێرى بانکی ناوەندی عێراقی ئەنجامدا
ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتى (19/11/2025)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی کارگێری کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستیان بۆ بانکی ناوەندی عێراقی لقی هەرێمی کوردستان-هەولێر بەڕێوەبرد.
فێرخوازانى قۆناغە جیاوازەکانی بەشى کارگێڕى کار، کە لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر سەرپەرشتى دەکران، بە گەیشتنیان لەلایەن علی جلیل جلال یاریدەدەری بەرێوەبەری یەکەی ڕاهێنان و پەرەپێدان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا. پاشان لە لایەن خاتوو رغدة لويس فرنسیس بەرێوەبەری ڕاهێنان وپەرەپێدان، کورتەیەک لەکاروباری بانکی پێشکەش بەفێرخوازان کرد کە تیایدا روونیکردەوە بانکی ناوەندی عێراقی لقی هەرێمی کوردستان-هەولێر کار ومامەڵەکانی تەنها لەگەڵ بانکەکانە، بەگرنگیەوە باسی لە سوودەکانی بانکی ناوەندی کرد کە کاردەکات بۆ پاراستنی بەهای بازاری دیناری عێراقی وپەرەپێدانی پڕۆژەکان لە ڕێگەی دابینکردنی پارە بۆ بانکەکان، بەشێوازی قەرز ئەمەش وادەکات ڕێژەی بێکاری کەمبکاتەوە و بەرەوپێشبردنی گەشەی پرۆژەکان.
لە درێژەی سەردانەکەیاندا بەشی سندقیان بەسەرکردەوە بۆ ئەم مەبەستەش سەرهەنگ ولید حاجی بەرێوەبەری بەشی سندوق بە فێرخوازانی راگەیاند کە هەموو بانکێک حیسابی تایبەت بەخۆی هەیە وە کارکردنی بانکی ناوەندی بە بری ملیارە نەک ملیۆن. هۆبەی ژماردن هەیە کەوا پارە تالفەکای و تەزویرەکان و خاوێنەکان لێک جیادەکەنەوە، کاتێک پارەیەک دێتە ناو بانکی ناوەندی ئەگەر تەزویر هەبێت لەناو پارەکان ئەگەر لایەنی دووەم ئاگاداربێت یان ئگادارنەبێت ئەوا غرا مە دەکرێت بە ڕێژەی 5% پاشان باسی کارکردنی بانکی کردەوە کە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیە حکومیەکان کاردەکان.
لە میانەی سەردانەکەیاندا بەشی ژمێریاریان بەسەرکردەوە، ئازاد عباس ئەنوەر بەرێوەبەری بەشی ژمێریاری، بەفێرخوازانی ڕاگەیاند کەوا لە بەشی ژمێریاری هەڵدەستن بەدابەشکردنی مووچە، دواتر روونکردنەوەی دا لەسەر خەرجیەکان و کرینەکان، کەوا بۆ خەرجکرنی پارە لیژنەیەکی 5 کەسی هەیە، بۆنموونە کاتێک داوای کرینی کەلوپەلێک دەکەن ئەوا داوکاری پێشکەشدەکەن، لەکاتی خەرجکردنی پارەکە ئەگەر هاتوو نرخی کرینی بەرهەمەکە کەمتر بوو لە پارەی وەرگیراو ئەوا پارەکە دەگەرێتەوە بۆ بانک بەڵام ئەگەر هاتوو زیاتر بوو ئەوا پارەی زیاتری بۆ خەرج دەکرێت، لە سیستەمی بانکی سیستەمی ICBS بەکاردەهێنن.





