فێرخوازانى بەشی کارگێری گشتی بەشێوەیەکى پراکتیکى ئاشناى کاروبارى کارگێڕى کۆمپانیایەک دەکرێن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بۆ کۆمپانیای الحياة لە شاری هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصي حمید السلامی بەڕێوەچوو، سەرەتا لەلایەن ڕێباز حسێن حەمەد بەڕێوەبەری بەشی سەرچاوە مرۆییەکان پێشوازیان لێکرا، پاشان لە هۆڵى کۆبونەوەکانى کۆمپانیایەک کورتەیەکى سەبارەت بە سروشتی کارکردن لە بەشە جیاوازەکانی کۆمپانیاکەیان خستەڕوو، هەروەک تیشکی خستە سەر پرۆسەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ دامەزراندنی تاقیگەیەکی نوێ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەمیانە بۆ بەدیهێنانی بازاڕی گەشەسەندوو پێداویستییەکانی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان لە میانەى بەسەرکردنەوەى کۆمپانیاکەدا، لە نزیکەوە ئاشناى بە بەشەکانی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە کران، بەتایبەت پرۆسەکانی بەرهەمهێنانیان و، دروستکردنی دەفری خواردنەوە گازییە شووشەییەکان، پرۆسەکانی تەعقیمکردن و لە قوتونان و پاکەتکردن و کۆکردنەوە بۆ بچووک و پاکێجی گەورە تا ئامادەکردنیان و دابەشکردنیان بەسەر فرۆشگە جیاوازەکانی هەرێمدا، بۆ ئەو مەبەستەش مصطفى دلزار صابر بەڕێوەبەری سەلامەتی خۆراک ڕونکردنەوەى وردى لەبارەى سەرجەم پرۆسەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، وەڵامی زۆر پرسیاری فێرخوازانی پەیوەست بە قۆناغە جیاوازەکانی کارکردنی دایەوە.
لە کۆتاییدا پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر قصي حمید السلامی سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کارى ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی کۆمپانیاکە کرد بۆ ئەو کارئاسانیەى پێشکەش بە فێرخوازانیان کرد.