فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار سەردانی بەرێوەبەرایەتی ڕێگەوبانى هەولێر دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی یەکەم لە بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٩/١٢/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى دکتۆر مسلم نجيب زيدان و مامۆستاى یاریدەدەر دلوڤان وريا حمد أمين بەشداریان کرد لە سەردانێکی زانستی بۆ بەسەرکردنەوەى بەرێوەبەرایەتی ڕێگاوبانى هەولێر دەکەن.
مامۆستا و فێرخوازان زۆر بەگەرمی لەلایەن بەڕێوەبەری ئەکرەم عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگەوبانى هەولێر پێشوازی لێکرا، پاشان هاوەڵى مامۆستا و فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکان، بۆ ئەو مەبەستەش هەریەک لە بەشەکانی (کارگێڕی، ژمێریاری و ئامار)یان بەسەرکردەوە، لە هەریەک لە بەشەکان فەرمانبەران تیشکی خستە سەر کارەکانیان، کە لەبەر ڕۆشنایی ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردن و ڕۆڵی بەشە جیاوازەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە گرنگیدان بە ڕۆڵی بەشی ئامار و گرنگی پڕۆژەکان کارەکانیان ڕایی دەکەن. هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگەوبانى هەولێر باسى لە چۆنیەتی تەرخانکردنی بودجە لە بەشی ژمێریارییەوە بۆ چاککردنەوەی ڕێگا زیانلێکەوتووەکان کرد، هەروەها زانیاری لەسەر تەندەرەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ فێرخوازان خستەڕوو.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان بە گرنگیەوە تێبنیەکانیان تۆمارکرد، بەو پێیى ژینگەى کارکردن بەشێکى سەرەکى فێربوون، کە لە پاڵ وانەکانى زانکۆ ئەزمونەکانى پیشەییان دەوڵەمەند دەکەن و، وتیان ئەم جۆرە سەردانانە ڕەنگدانەوەى ئەرێنى لەسەر کار و پیشەی داهاتومان دەبێ.