فێرخوازانى بەشی یاسا بە چالاکیەک ڕۆژی جیهانی خانمان لە بواری زانست بەرز ڕادەگرن
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢-٢-٢٠٢٥) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خانمان لە بواری زانست، سەرۆکایەتى بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-هەولێر سیمینارێکی بۆ قوتابییانی ئامادەیی (بینایی کچان) رێکخست، سیمینارەکە لەلایەن هەردوو قوتابی قۆناغی یەکەم (سۆنیا هیوا ) و، (ئەحمەد مستەفا) پێشکەش کرا، کە نزیکەی (100) کچە قوتابی پۆلی یازدەی وێژەیی ئامادەیبوون.
سەرەتا فێرخوازان لە لایەن مامۆستا لانە یاریدەدەری بەرێوەبەری قۆتابخانەى ئامادەیی بینایی کچان پێشوازیان لێ کرا، پاشان لە چالاکیەکەیاندا فێرخوازانى بەشی یاسا زانکۆی جیهان-هەولێر باسیان لە مافی مرۆف و مافی خانمان کرد، پاشان توندوتیژی بەرانبەر خانمان و جۆرەکان و هۆکارەکانی توندو تیژیان روون کردەوە، ئەوەشیان بۆ قوتابییەکان روون کردەوە، کە پەرلەمانی کوردستان بەیاسا توندوتیژی بەرامبەر خانمان قەدەغەکردووە، ئینجا ئەو توندوتیژیە جەستەیی بێت یان دەروونی یان ماددی بێت، هەر لە میانەى سیمینارەکەدا باسیان لە ئاینی ئیسلام کرد، کە بەچ شێیوەیەک رێزی لەمافی ئافرەتان گرتووە و، پێویستە ئافرەت مافی ژیان و خوێندن و فێربوون و کارکردن و هەڵبژاردنی هاوسەری پارێزراو بێت.
لە کۆتای چالاکیەکەدا، قۆتابیان دەرفەتی پرسیارکردنیان پێدرا، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک پرسیاریان لە فێرخوازانى بەشى یاسا کرد، کە پەیوەست بوون بەلایەنە جۆارجۆرەکانى توندتیژى و هۆکار و شێوازەکانى و مامەڵەکردنى یاسا بەرامبەر بە توندتیژییەکان، بۆ ئەوەش فێرخوازانى بەشى یاسا وەڵامى سەرەنج و پرسیارەکانیان دایەوە.