فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان چالاکى هەمەچەشن بەڕێوەدەبەن
لە درێژەى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنیان لە پۆڵندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences ) چالاکى هەمەچەشن بەڕێوەدەبەن، بۆ ئەو مەبەستە عومەر عادل عەباس لە بەشى (کارگێڕى کار) وەک بەشێک لە ڕاهێنانەکان لە بوارى (سیاسەتی ژینگەیی و بەڕێوەبردن) بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر دکتۆر( Mateusz Grygoruk)، گەشتێکی مەیدانی بۆ دارستانەکانی پۆڵەندا لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا بەڕێوەبرد بۆ پراکتیزەکردنی کردەی بەڕێوەبردنی دارستانەکان، کە هەوڵدەدەن بەفیڕۆدانی ئاو لە دارستانەکەدا کەم بکەینەوە، ئەوەش بە ڕێگریکردن لە هەندێک چەمی بچووک بە بەکارهێنانی دار و بەرد بۆ ئەوەی ناوچەکە پیس نەبن .
لەلایەکى دیکەوە؛ نیان عثمان محمد فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس بەسەرپەرشتى دکتۆرە (Ewa-majewska) سیمینارێکی (Carcinogens and anticarcinogens in foood) پێشکەش کرد، کە بەرئەنجامى توێژینەوەیەکى بوو لەبارەى ماددەی ئەسپارتام و پەیوەندی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە. بەهەمان شێوە هەردی عوبێد فێرخوازی بەشی ( پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ)، لەگەل فێرخوازانی نێودەوڵەتی بەشداری چالاکیەکانی (کۆمەڵەی بەردەوامی ژیان)ی کرد، بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و باشترکردنی بۆ ژیان وگۆرینەوەی زانیاری دەربارەی شێوازەکانی خۆ پارێزی بۆ ژیانێکی سەلامتتر.