فێرخوازانى شیکاری کیمیای پزیشکی بەگەشتێکى زانستى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بەسەردەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشى شیکاری کیمیای پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى چالاکیە مەیدانیەکانى بۆ راھینان و ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن، نەخۆشخانەیەى تایبەت لە شارى هەولێر بەسەردەکەنەوە.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٥/١٠/٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى شیکاری کیمیای پزیشکی بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (زبێدە هشام شکر) لە شارى هەولێر بەگەشتێکى زانستى سەردانى نەخۆشخانەى میهرەبانیان کرد و، بەگەرمى لەلایەن (دکتۆر بورهان ئەحمەد ساڵح) بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە پێشوازیان لێکرا.
پاشان چەندین تاقیگەیەکى نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە و، لەلایەن سەرپەرشتیار و ستافى تاقیگەکان فێرخوازان ئاشنایى چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامێرەکانى پشکنیەکان کران، لەوانە ئامێرەکانى (Cobas C 311, Cobas e 411, Improvio C , VITEK 2 COMPACT, CBC) ، کە بۆ پشکنینەکانی خوێن و هۆڕمۆنەکان و كيمياى ژیانی و چاندنى بەکتریا و هەستیاری بەکاردەهێندرێن.