فێرخوازانى شیکاری کیمیایی پزیشکی لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر چالاکیەکى پزیشکى بەڕێوەدەبەن
سەرۆکایەتى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، چالاکیەکى پزیشکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ڕێکخست.
لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ( ساوێن تحسین طە خۆشناو) ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٨/٢/٢٠٢٤) سەردانى دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێریان کرد و، لەلایەن دادوەر ( فاخیر صابر بایز مخموری) سەرۆکی دادگا پێشوازییان لێکرا.
پاشان فێرخوازان چەندین پشکنینى جۆراوجۆر بەتایبەت پشکنینەکانی (شەکرە و چەوریەکان و پەستانی خوێن و کێش )یان بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەران و پارێزەران و دادوەرە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئەنجامدا.
چالاکیەکە بووە مایەى دەستخۆشى و خۆشحاڵى دادوەر و پارێزەر و فەرمانبەرانى دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر.