فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی ئاشناى توێکارى دەکرێن
بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان لەبارەى چۆنیەتى پڕۆسەکانى تۆیکاریکردن، سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى چوارەمى بەشەکەى بەڕێوەبرد.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣/٣/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر محسن ئەلغەزى لە تاقیگەى شانەی زانستی توێکاریان بۆ ماسیەک کرد، لە میانەى چالاکیە زانستیەکەدا فێرخوازان ئاشناى بەشە جیاکان و پێکهاتەى ماسى کران.
توێکاری بەراوردی لە توێژینەوەى زانستی بەتایبەت لە بوارى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکی ڕۆڵى گرنگى هەیە بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە پێکهاتەى جەستەى زیندەوەران بەشێوەیەکى کردەیی، کە دواجار ڕەنگدانەوەى لەسەر ئاستى زانستى و مەعریفى فێرخوازان دەبێ.