فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لەبارەى ڕێگە نوێیەکانى شیکردنەوە پزیشکیەکان دەکرێن
بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان لەبارەى چۆنیەتى پەیڕەوکردنى ڕێگە نوێییەکان بۆ شیکردنەوەى نەخۆشیە پزیشکیەکان، سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى دووەم بەشەکەى بەڕێوەبرد.
لە میانەى بەڕێوەچوونى چالاکیەکەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢/٣/٢٠٢٢) لە (Histology Lab) زانکۆ بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر تریسکە ضیاءالدین کامل بەڕێوەچوو، فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنانیان لەبارەى ڕێگە نوێیەکانى شیکردنەوەى نەخۆشیەکان کران، کە لە ئێستادا لە تاقیگە پێشکەوتوەکان جیهان پەیڕەو دەکرێن. لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازان کۆمەڵێک سامپڵى نەخۆشیان وەرگرت و شیکردنەوەیان بۆ کرد، لەوانەش چۆنیەتی دەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی مشەخۆرییەوە دروست بووە.
شیکردنەوەی بایۆلۆجی شیکردنەوەیەکی زۆر تازەیە، دەرچوانى ئەم بەشە چەندین هەلی کاریان لە بازاڕی کاردا بۆ دەستەبەر دەکرێ، چونکە زانیارى نوێیان لەبارەى چۆنیەتى شیکردنەوەى نەخۆشیەکان و دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکان هەیە.
لە کۆتایی چالاکیە زانستیەکەدا، فێرخوازان ئەنجامى شیکردنەوەى پزیشکیەکانیان خستەڕو و، دواتر پێکەوە لەگەڵ مامۆستاى سەرپەرشتیار گفتوگۆیان لەبارەى ئەنجامەکان کرد.