فێرخوازانى هەریەک لە بەشەکانی کارگێڕی کار و کارگێڕی گشتی بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی سیستمی ئۆدۆدا دەکەن
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى (٤/١١/٢٠٢٥) ژمارەیەک لە فێرخوازانى هەردوو بەشی کارگێڕی کار و کارگێڕی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە خولێکی ڕاهێنانى تایبەت بە سیستمی ئۆدۆ (Odoo) کرد.
لەو خولەدا، فێرخوازانى هەردوو بەش بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال لە هۆتێل ڕۆتانا لە هەولێر بەشدارییان تێدا کرد، لە کاتی خولەکەدا، کە لەلایەن ڕاهێنەر هێمن ئاوات ڕاوێژکارێکی کارای بوارەکە پێشکەش کرا. لە سەرەتادا مەبەست و گرنگی سیستمی ئۆدۆی بە فێرخوازان ناساند، پاشان بە وردی پێکهاتە سەرەکییەکانی ڕوون کردەوە، پاشان باسی لە ئەپی CRMی ئۆدۆ کرد، کە وەک ئامرازێکی ڕاستەقینە بۆ گرنگیدان بە کڕیارەکان وەسفی کرد و، وتى: سیستمەکە یارمەتی کۆمپانیاکان دەدات چاودێری سەرەداوی کڕیاران بکەن، هەروەک پێشبینیی ورد دروست بکەن، هەروەها ڕۆڵی گرنگی لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی کڕیاراندا خستەڕوو، پاشان تیشکی خستە سەر بەشی فرۆشتن (Sales) و بەشدارییەکەی لە پاڵپشتیکردنی کارەکانی بازرگانیدا.
لە بەشێکى دیکەى ڕاهێنانەکەدا، هێمن ئاوات ئەپی کارمەندانی ئۆدۆی (Odoo’s Employees app) نمایش کرد، وتیشى ئەم ئەپە تەنها دایرێکتۆرییەکی کارمەندان نییە، بەڵکو وەک ناوەندێکی سەرەکی بۆ کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرفراوانی سەرچاوە مرۆییەکان (HR) کار دەکات.
هەر بۆ تێگەیشتنى زیاتر و، بەدرێژایی خولەکەدا، ڕاهێنەرەکە چەندین نموونەی کردەیی نیشانى فێرخوازان و ئامادەبواندا و، جەختی لەوە کردەوە کە سیستمی ئۆدۆ بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن کۆمپانیا و ڕێکخراوە مۆدێرنەکانەوە بەکاردێت.






