فێرخوازانى پزیشکی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر تاقیگەیەکى پزیشکى ددان بەسەردەکەنەوە
ڕاگرایەتى کۆلێژى پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان لە ڕێکەوتى ١١/٥/٢٠٢٣ گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ڕێکخست.
لە میانەى ئەو گەشتەدا، کە بە سەرپەرشتی دکتۆر بڵند احمد بەڕێوەچوو، فێرخوازان لە شارى هەولێر سەردانی تاقیگەی ددانی زەریف کرد و، لەلایەن دکتۆر شیبان فەرهاد محمد بەڕێوەبەرى تاقیگەکەدا پێشوازیان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى تاقیگەی زەریف پێشکەش بەفێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددانى زانکۆى جیهان هەولێر کرد و وتى: تاقیگەکەمان یەکێکە لە تاقیگە سەرەکییەکانی ددان، کە تیایدا ددانی دەستکرد بۆ ئەو نەخۆشانە دروست دەکەین، کە پێویستیان پێیەتی، ئەوەش دوای ئەوەی ئیمپڕێشن و قاڵبەکان لەلایەن پزیشکی ددانەوە دادەنرێن، وتیشى لە تاقیگەکەماندا (تاج، پرد، ڕاستکردنەوەی ددان، و چاندنی ددان) دروست دەکرێن و چارەسەر دەکرێن.
لە میانەى گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێوەبەرى تاقیگەکە، فێرخوازان باشتر ئاشناى شێوازى کارکردن لە ژینگەى کار و، ئەو میکانزمانە بوون کە لە تاقیگەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکان پەیڕەو دەکرێن.