فێرخوازانى کۆلێژی دەرمانسازی لە ئامادەیی کوردستان چالاکیەکى هۆشیارى بەڕێوەدەبەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥) بە چاودێرى ڕاگرایەتی کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی کۆلێژی دەرمانسازی سەردانی ئامادەیی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد.
فێرخوازان کە پێکهاتبوون لە هەریەک (بیلال بەشدار، پیران فارس، شەماڵ خالید، بارز هەندرین و، وریا یوسف) سەرەتا لەلایەن مامۆستا وشیار مصطفی عباس بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە باەتێکى هۆشیارییان لەبارەى (کاریگەرییە لاوەکییەکانی خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا و پەیوەندى پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان) پێشکەش کرد، لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیاندا، کە بە ئامادەبوونی سەرجەم قوتابیان و ستافی مامۆستایانی ئامادەیی کوردستان بەڕێوەچوو، فێرخوازانى کۆلێژى دەرمانسازى تیشکیان خستە سەر لایەنە تەندروستیەکانى ئاڵووده بوون به سۆشیال میدیا، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا باسیان لە نیشانه کانی ئاڵودەبوون کرد، دواتر باسیان لە مەترسیە تەندروستیەکانى ئاڵودەبوون کرد، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک ئامۆژگارى و ڕێنوێنى پراکتیکیان پێشکەش بە قوتابیان کرد بۆ ئەوەى ئاڵودەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەبن، بەڵکو لە برى ئەوە پەرە بە توانا و لێهاتوییەکانیان بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕێگەیەکى جیایان ئاماژە پێدا.
لە کۆتاییدا، فێرخوازانى کۆلێژى دەرمانسازی و قوتابیانى قوتابخانەى ئامادەیی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر چەند لایەنێکى دیکەى جیاوازى خراپ بەکارهێنان و ئاڵودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان کرد.