فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە نەخۆشخانەی پاکی بەشدارى لە ڕاهێنانی کلینیکی و سمینارێکى زانستى دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی پاکییان لە شارى هەولێر کرد و، سەرەتا لەلایەن ئازاد عەلی بەڕێوەبەری کارگێڕى بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
پاشان فێرخوازان بەشداریان لە ڕاهێنانێکى کلینیکى کرد، کە لەلایەن جوتیار کەمال چاودرێرى تەندروستى پێشکەش کرا و، بەهۆیەوە فێرخوازان ئاشناى شێوازە جیاوازەکانی گەیاندنی ماددە خۆراکیەکان بوون بۆ ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی قووتدان یان کێشەی هەرسیان هەیە، لەوانە بۆری لووت و گەدە (NG) و، (NJ) و نەشتەرگەری لە ڕێگەی پێستەوە. (PEG)، هەروەها ئاماژەى بە بەکارهێنانی ئەم شێوازانە کرد و، پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی نەخۆشەکان و ڕێکارەکانی هەنگاو بە هەنگاوی پەیڕەوکراوی ڕوونکردەوە، لەهەمان کاتدا جەختی لەسەر گرنگی تەعقیمکردن، ڕێوشوێنی خۆپارێزی خۆپارێزی و، بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییە ئەگەرییەکان کردەوە.
هەر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستى تێگەیشتنی پراکتیکى، فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى بەشداریان لە لە دانانی بۆری خۆراکدان کرد و، فێربوون چۆن پێداویستییە خۆراکیەکانی ئەو نەخۆشانە حیساب بکەن کە پێویستیان بە پشتگیری خۆراکی تایبەتمەند هەیە. هەروەها چۆنیەتى ئامادەکردن و بەڕێوەبردنی فۆرمولەی خۆراک بۆ دڵنیابوون لەوەی کە نەخۆشەکان هاوسەنگی گونجاوی ماددە خۆراکییە گەورەکان و بچووکەکان بەپێی باری تەندروستییان وەردەگرن بەشێکى دیکەى چالاکیە مەیدانیەکە بوو، پاشان پسپۆڕانى بوارەکە باسیان ڕۆڵی پسپۆڕانی خۆراک لە پلاندانانی خۆراکی کلینیکی درێژخایەن کرد.
لە لایەکی دیکەوە فێرخوازان بەشدارییان لە سمینارێکى زانستی کرد، کە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سەلیم سەعید زەنگەنە پێشکەش کرا. لە سمینارەکەدا باس لە پەیوەندی نێوان خۆراک و نەخۆشییە درێژخایەنەکان کرا، هەروەها پێشکەوتنەکانی خۆراکی کلینیکی و ڕۆڵی لە چاودێری تەندروستی مۆدێرن بەشێوەیەکى زانستى ڕونکردەوە، دواتریش باسى لە کاریگەرییەکانی خووەکانی خۆراک لەسەر نەخۆشییەکانی وەک شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و قەڵەوی کرد. لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سەلیم سەعید زەنگەنە تیشکى خستە سەر گرنگی چارەسەری خۆراکی پزیشکی، پلاندانانی خۆراکی کەسی، لەسەر بنەمای چاودێریکردنی نەخۆشدا.