فێرخوازانی بەشی پەرستارى تەندروستی کۆمەڵ بنکەیەکی کوتانیان بەسەرکردەوە
ڕؤژی چوارشەمە ڕێکەوتی (١٢/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەرستارى تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئارام محمد برا) لە وانەی ڤاکسین سەردانی بنکەی تەندروستی نەورۆز تایبەت بە کوتاویان کرد .
ئەو فێرخوازانەی زانکۆی جیهان-هەولێر دواى ئەوەى لەلایەن (هاوار خورشید حمدامین) بەڕێوەبەری کارگێڕی بنکەکە پێشوازیان لێکرا، ئینجا هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ ئاشنابوون بە جۆرەکانی کوتان و، چۆنیەتی دابەشکردن و بەڕێوەبردنى هەڵمەتەکانى کۆتان لە گەڕەکەکانى شاری هەولێر، هەر لە درێژەی چالاکیەکەدا، لەلایەن کارمەندانى بنکەکە زانیاری تەواو پێشکەش بە فێرخوازان کرا، بەتایبەت لەسەر چۆنییەتی کوتان و وەرگرتنی کوتان لەلایەن منداڵان و ئافرەتانی دووگیان، هاوکات فێرخوازان ئاشناى بە شێوازەکانی هەڵگرتنی کوتاو و دابەشکردنیان بەسەر ناوچە و کەرتەکانی شاری هەولێر کران.
لە کۆتایدا فیرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسی بەڕێوەبەر و کارمەندانى بنکەی تەندروستی نەورۆزیان کرد لە بەرامبەر هەوڵە تەندروستیەکانیان لە پێناو بونیادنانى کۆمەڵگەیەکی سەلامەتى و تەندروست.