فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ چالاکیەکی خێرخوازی بەڕێوەدەبەن
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی (٢٧/١/٢٠٢٥) فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێریان کرد و چالاکیەکی خێرخوازیان ئەنجامدا.
لەو چالاکیەدا؛ کە بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر (دابان كانبی رشید) بەڕێوەچوو، فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەگەرمی لەلایەن (شێروان عبدالرحمن حسین) بەڕێوبەری خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر پێشوازییان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى خانەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرا، وتیشى خانەکە لە حەفتا منداڵى بێسەرپەرشتى لە خۆگرتوە و، وەک ژینگەیەکى ماڵ خزمەت بە منداڵان دەکەین.
پاشان، فێرخوازانی بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر کۆمەڵیک پێداویستیان بەسەر منداڵانى خانەکە کرد، کە بریتیبوون لە حەفتا کیسی دیاری و شیرینی ، لە بەرانبەردا بەڕێوبەری خانەی بێسەرپەرشتانی هەولێر دەستخۆشی و سوپاسگوزاری فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد و، هیواى خواست بەو جۆرە چالاکیە بەشدارى لە پاڵپشتیکردنى منداڵان بکەن.