فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ چالاکیەکى زانستی لە قوتابخانەیەک ئەنجام دەدەن
ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی (٤/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی (سەردەمی) ناحکومییان کرد و، چالاکیەکی زانستیان بۆ مامۆستا و قوتابیانی قوتابخانەکە ئەنجامدا.
ئەو فێرخوازانەی زانکۆی جیهان-هەولێر سەرەتا لەلایەن مامۆستا (علی جبار سابیر) بەڕێوبەری قوتابخانەکە پێشوازیان لێکرا، پاشان بە ئامادەبوونی هەریەک لە مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانەکە، فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر سێمینارەکەیان پێشکەش کرد، کە تایبەت بوو بە شەکرە و فشاری خوێن. بۆ ئەوەش تیشک خستنە سەر هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، شێوازەکانی خۆپاراستن و، گرنگی پشکنینی بەردەوام.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ، چەندین پشکنینى جۆراوجۆریان بۆ هەریەک لە مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکە ئەنجامدا، پشکنینەکان تایبەت بوون بە پشکنیی چاو و شەکرە و فشاری خوێن
لەکۆتاییدا، مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکە سوپاسی ئەو فێرخوازانەی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد لە بەرامبەر ئەو ئەرک و ماندوبوونەی کە پێشکەشیان کرد .