فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ چالاکیەک لەبارەى فریاگوزاری سەرەتایی لە قوتابخانەیەکی هەولێر بەڕێوەدەبەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٩/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی شۆخی بنەڕەتی کچانیان لە شارى هەولێر کرد، چالاکییەکیان لە بارەی چۆنییەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕیوەبرد.
ئەو فێرخوازانەی زانکۆی جیهان-هەولێر دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا (پەری صابر) بەڕێوبەری قوتابخانەی شۆخی بنەڕەتی کچان پێشوازیان لێکرا، ئینجا بە ئامادەبوونی هەر یەک لە مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکە، ئەو فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕێگەی سێمینارەوە باسیان لە شێوە و ڕێگەکانی چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی کرد.
لە بەشی دووەمی چالاکییەکەدا، بەشێوەی کرداری ڕێگەکانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ڕوداوە باوەکانی ناو قوتابخانە ئەنجامدا، بۆئەوەی قوتاببیان و مامۆستایان بتوانن لە ڕوداوا نەخوازراوەکانی ناو قوتابخانە ژیانی قوتابیەکان لە هەر ڕوداێکی نەخوازراو بپارێزن.
لە کۆتاییدا، وێڕای دەستخۆشی و سوپاس گوزاری قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکە بۆ ئەو فێرخوازانەی زانکۆی جیهان-هەولێر لە بەرامبەر چالاکیەکەدا، داواکاربوون بە ئەنجامدانی چالاکی زیاتر لە قوتابخانەکە بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی هۆشیاری.