فێرخوازانی بەشی پەیوندییە نێودەوڵەتی ودبلۆماسیەکان سەردانی پارێزگای ھەولێر دەکەن
بە ئامانجی راھێنان و تێگەیشتن و ئاشنابوون و کارکردن لەبواری پەیوەندییەکان، سەرۆکایەتی بەشێ پەیوندییە نێودەوڵەتی ودبلۆماسیەکانى زانکۆی جیھان – ھەولێر، سەردانى پارێزگاى هەولێریان کرد و لەگەڵ پارێزگارى هەولێر گفتوگۆیان لەبارەى ئامانجى سەردانەکەیان کرد.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (٥⁄١٠⁄٢٠٢٣) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریددەر ڕەشید میکائیل فێرخوازانى قۆناغی دووەمى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتى و دبلۆماسیەکان، بەگەشتێکى زانستى دیوانى پارێزگاى هەولێریان بەسەرکردەوە، لەو چوارچێوەیەدا لەسەرەتادا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر کۆبونەوە، لەو کۆبونەوەیەدا؛ کە بەئامادەبونى خاتوو رێکان پەرپرسی پەیوندەکانی پارێزگا بەڕێوەچوو، پارێزگارى هەولێر کورتەیەکى لەبارەى گرنگى پەیوەندییەکانى پارێزگا بۆ فێرخوازان باسکرد، پاشان تیشکی یان خستە سەر پەیوندەکانیان لەگەڵ کونسڵگەرى وڵاتان لە هەولێر و، ئاستى پەیوەندییەکانیان لە بوارە جیاکان.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لە دیوانى پارێزگا لەگەڵ خاتوو ناز جلال بەرێوەبەری کۆچ و روبەروبونەوەی قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەى ڕۆڵی پارێزگا لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە جیاکان کرد بۆ ڕوبەڕوبونەوەى قەیرانەکان لە کاتى سەرهەڵدانى قەیرانى جۆراوجۆر.