فێرخوازانی بەشی کارگێری کار سەردانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیان کرد
ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی (9/3/2026)، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیان بۆ یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی کوردستان-عێراق ئەنجامدا.
سەردانەکە بە سەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەڕێوەچوو، بەگەیشتنیان شاندى بەشی کارگێری کار سەرەتا بە گەرمی لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر صلاح الدین احمد محمد امین، راوێژکاری یەکێتیەکە پێشوازییان لێکرا. پاشان لە دانیشتنێکدا باسى لە دامەزراندنی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کرد، کە لە ساڵی 1966 دامەزراوە و دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە کە کار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان دەکات لەگەڵ چەندین وڵات وەک ئەمریکا، تورکیا، چین، ژاپۆن و هەندێک وڵاتی کەنداو.
هەروەها ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە یاسای کارکردنی یەکێتییەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، ووتی: ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن دەبێت لەنێوان حەوت تا سێزدە ئەندام بێت و ئەندامان بەڕێوەبەر دەستنیشان دەکەن. هەروەها ئاماژەی بە هاوکاریی یەکێتی لەگەڵ کونسڵگەر وڵاتان لە هەولێر کرد، بەتایبەتی لە کاتی ڕێکخستنی پیشانگەکان یان وەرگرتنی و بریکارە بازرگانییەکان.
هەر لە وتەکانیدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر صلاح الدین احمد محمد امین هانی فێرخوازانیدا بۆ ئەوەی دەستبکەن بە دروستکردنی پرۆژە و کاری تایبەت، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە زۆرجار سەرکەوتنی بازرگانی لە بیرۆکەیەکی بچووک دەستپێدەکات.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، دەرفەتی بە فێرخوازان دا بۆ پرسیارکردن سەبارەت بە سیستمی بەڕێوەبردن ومەرجەکانی ئەندامبوون لە یەکێتییەکە. لە کۆتایی چالاکییەکەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی و کارمەندانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی کوردستان-عێراق دەربڕی بۆ پێشوازییە هاوکارییان بۆ فێرخوازان.







