فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزاندا؛ قورئانی پیرۆز بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (١٢ی ئازاری ٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی خۆبەخشیی مەیدانیی ئاینییان بۆ دابەشکردنی قورئانی پیرۆز لە ناو شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
ئەم هەڵمەتە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محەمەد قادر) بەڕێوەچوو، لە میانی ئەم چالاکییەدا، گرووپێک لە فێرخوازانی لێهاتووی بەشی کارگێڕی کار بە گڕوتینێکی زۆرەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە قورئانی پیرۆزیان لە شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر پێشکەش بە هاوڵاتیان و ڕێبواران کرد. ئەم هەنگاوە وێڕای بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی و ئاشتی، هاندەرێکی گرنگیش بوو بۆ ئاشتکردنەوەی تاکی کۆمەڵگە لەگەڵ خوێندنەوەی سەرچاوە ئاینییەکان.
لە بەرامبەردا هاوڵاتیانی شاری هەولێر بە دەستخۆشی و پێزانینەوە پێشوازییان لەم دەستپێشخەرییەی فێرخوازان کرد و جەختیان لە گرنگیی ڕۆڵی زانکۆکان کردەوە لە پاراستنی ناسنامەی کەلتووری و ئاینیی ناوچەکە.








