فێرخوازانی بەشی یاسا هۆشیارى یاسایی لە قوتابخانەی ئامادەیی شەهید کۆچەر بڵاودەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (3/2/2025)، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان – هەولێر چالاکییەکی هۆشیاری زانستییان سازکرد، کە بەهۆیەوە قوتابیانى قوتابخانەی ئامادەیی “شەهید کۆچەر” هەولێریان ئاشناى کۆمەڵێک بابەتى یاسایی کرد.
لەسەرەتاى چالاکیەکەدا، فێرخوازان لەلایەن مامۆستا ژێکاف محەمەد لە ستافى کارگێڕى قوتابخانەمە پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ، تیشکیان خستەسەر بنەما سەرەکییەکانی یاسای تاوان و یاسای نێودەوڵەتی گشتی، پاشان تێڕوانینێکی گشتیان لەبارەى کۆلێژی یاسا و ڕۆڵی پارێزەر لە کۆمەڵگە بۆ قوتابیان باسکرد، بەتایبەت ڕۆڵى پارێزەر لە گەڕانەوەى ماف بۆ خاوەن مافەکان و بەرگریکردن لە دادپەروەری. لە بەشێکى دیکەى چالاکیە هۆشیارییەکەیاندا؛ فێرخوازانى بەشى یاسا ڕونکردنەوەى پێویستیان لەبارەى چەمکی تاوان، توخمەکانی و، بەشداریکردن لە تاوان بەپێی یاسای سزادان پێشکەش بە قوتابیان کرد.
لە کۆتایدا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتیان بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە ڕەخسان بۆ خستنەڕووى پرسیارەکانیان و بۆچونەکانیان،ئەوەش کارلێکی زانستی لە نێوان قوتابیان و فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێرى زیاتر کرد و بەهۆیەوە قوتابیان وردتلا ئاشناى لایەنە جۆراوجۆرەکانى یاسا بوون. لە کۆتایی سەردانەکەدا ئیدارەی قوتابخانە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە بەنرخە دەربرڵا، کە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی ئاستى هۆشیاری یاسایی قوتابیان لە قوتابخانەکەیان.