فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانى مۆزەخانەی سروشتی (Lasu i Drewna) لە پۆڵەندا دەکەن
لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى ئەکادیمى لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz)، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەردانێکی زانستیی مۆزەخانەی سروشتى (Lasu i Drewna)یان لە شاری ( Łódź)ی پۆڵەندا بەسەرکردەوە.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢/١١/٢٠٢٥) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لە بەشی کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (سيدرا نهاد اسحق، ريا امير عبّدالجبار و أڤين رعد محمد)، بەشەکانى مۆزەخانەکەیان بەسەرکردەوە و، ئاشناى دەیان نموونەی پارێزراوی باڵندە، مێروو و، ئاژەڵە جۆراوجۆرەکان بوون. لە میانەى بەسەرکردنەوەى ئەو بەشەى مۆزەخانەکەدا، فێرخوازان بەوردى زانیارییەکانی پەیوەست بە باڵندەکانیان خوێندەوە و، لە جۆرە جیاوازەکان، ڕەفتارەکانیان و چۆنیەتی خۆگونجاندنیان لەگەڵ ژینگە جیاوازەکاندا بە وردى تێگەیشتن.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لە وۆرک شۆپێکی کورتدا کرد، کە لەلایەن شارەزایانی مۆزەخانەکەوە بەڕێوەچوو. لەم وۆرک شۆپەدا، فێرخوازان ئاشناى شێوازەکانی پاراستنی نموونە سروشتییەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردنی دروست لەگەڵیاندا بوون. ئەم بەشداریکردنە ڕاستەوخۆیە، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ فێرخوازان ڕەخساند تا لە نزیکەوە لە پڕۆسە زانستییەکان تێبگەن.
بەشێکی دیکەى سەردانەکەى فێرخوازان بریتی بوو لە بەشداریکردن لە کێبڕکێیەکی زانستی کارلێککارانە سەبارەت بە پۆلێنکردنی باڵندە، مێروو و ئاژەڵە جیاوازەکان، بۆ ئەوەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە جۆش و خرۆشەوە خۆیان بۆ ئەم کێبڕکێیە ئامادەکرد و بەشدارییەکی کارایان تێدا کرد، ئەمەش وایکرد ئەزموونەکە پڕبێت لە وروژاندن و ئالنگاری زانستی. ئەم چالاکییە یارمەتیدەر بوو لە تاقیکردنەوە و بەهێزکردنی زانیارییەکانیان بە شێوەیەکی ورد.
زانکۆی جیهان-هەولێر بەردەوامە لە دابینکردنی هەل و مەرجی لەو شێوەیە بۆ فێرخوازانی بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی ئەکادیمی و پراکتیکیان.






