فێرخوازانی کارگێری کار لە کۆمپانیایی ئاسیاسێل ئاشنای چۆنیەتی دۆزینەوەی هەلی کار دەکرێت
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (٥ی تشرینی دووەم ٢٠٢٤)، فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشداریان لە چالاکییەک کرد، کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێل لە هۆتێل رامادا رێکخرابوو.
لەو چواچێوەیەدا، فێرخوازانی قۆناغی یەکەم لە بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی دکتۆر زینب یوسف محمد و، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصي حميد السلامي بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد، لە میانەی چالاکیەکەدا (سوزان محمد عبدالله) بەرێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان لە کۆمپانیاکە بابەتێکی لەبارەی چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بەشێوەیەکی پیشەیی بۆ بازارێکی کار پێشکەش بەفێرخوازان کرد، بۆ ئەوەش باسی ئەو لێهاتووییانەی کرد، کە پێویستە فێرخوازان لە ماوەی خوێندن بەدەستی بهێنن، هەروەک زانیاری پێویستی لەبارەی چۆنیەتی ئامادەکردنی CV پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەگرنگیەوە باسی لە شێوازی کارکردن بەشێوازی تیم و، خۆگونجاندنیان لە کاتە سەختەکانی کارکردنەکانیان لە کۆمپانیاکاندا کرد.
لە کۆتاییدا فێرخوازان گفتوگۆیان لەسەر تەوەرە جیاوازەکانی بابەتەکە کرد، دواتریش مامۆستاییانی سەرپەرشتیار سوپاسی کۆمپانییاییەکەیان کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە بۆ فێزخوازانی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر.