فێرخوازێکى بەشی پەروەردەی گشتی لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی باس لە کارە هونەرییەکانى دەکات
بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى کارە هونەرییەکانى بەتایبەت هونەرى وێنەکێشان، پرۆگرامى (صباح الشرقية)، کە لە کەناڵی ئاسمانی (الشرقية) ڕۆژانە پێشکەش دەکرێ، میوانداری (مريم ماهر هرمز)ى کرد، کە فێرخوازى قۆناخى دووەمە لە بەشی پەروەردەی گشتی زانکۆى جیهان-هەولێر.
لەسەرەتای پرۆگرامەکە (مريم ماهر) باسی سەرەتای کاری هونەرییەکانى و چۆنیەتى گەشەپێدانی تواناکانى کرد، هەروەک باسى ئەو ئاستەنگیانەی کرد، کە لە سەرەتای کارەکەییدا رووبەرووی بۆتەوە، لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر باسى لە چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە کاتەکانی رۆژانە و، رێکخستنی بەشێوەیەکی گونجاو کرد، بەشێوەیەک کاریگەرى نەکاتە سەر کاتەکانی خوێندنی.
مریەم ماهر باسى لە پاڵپشتى و پشتیوانیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى کرد، کە دەرفەتى گونجاویان بۆ ڕەخساندوە بۆ پەرەپێدان بەتوانا هونەرییەکانى، لەو چوارچێوەیەشدا بە پاڵپشتی زانکۆ بۆ چەند جارێک و لە شوێنی گونجاو توانیویەتى پیشانگەى تایبەت بکاتەوە.
بەشداریکردنی فێرخوازان لەو جۆرە پرۆگرامانە راهێنان و هەنگاوێکی راستە بۆ زیاتر بروابەخۆبوونی فێرخواز بۆ گەشەپێدانی کارامەییەکانی تا لە داهاتودا لەرێگەی ئەم کارە هونەرییەکانى باشتر بتوانێ خزمەت بە کۆمەڵگە بکات و پەیامی خۆی بگەیێنێت.