فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە سویسرا مۆزەخانەی لاندەس (Landes) دەکات
سەلمان مەرهەم محەمەد فێرخوازى بەشى (پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە ئێستادا لە تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنە لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) لە پۆڵندا، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٤/٢/٢٠٢٥)، لە سویسرا سەردانی مۆزەخانەی لاندەس (Landes)ى لە زیوریخ کرد.
وەک ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى مۆزەخانەی نیشتمانی سویسرا باسیکرد، مۆزەخانەکە لە باڵەخانەیەکى سەرسوڕهێنەرە و، کۆمەڵێک کەرەستە و ئامراز و ئامێرى تێدایە، کە بە کارهێنانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش مێژووەوە تا سەردەمی مۆدێرن، وتیشى هەر لە مۆزەخانەکەدا پێشانگەیەکى تایبەت هەیە، کە گوزارشت لە پەرەسەندنی هونەری، کەلتووری و کۆمەڵایەتی سویسرا دەکات، جگە لەوەش کارە دەستییە نەریتییەکانی سویسرا، بەڵگەنامە مێژووییەکان و، کارە هونەرییەکان لایەنێکى دیکەى پیشانگەکە بوون.
لە کۆتایدا، سەلمان مەرهەم محەمەد دڵخۆشى خۆى بەو سەردانە پیشاندا، کە ئاشناى ئەزمونێکى نوێى ژیان و لایەنى کەلتور و کەلەپورى و پاشماوە شوێنەوارییەکانى یەکێک لە وڵاتە ئارامەکانى جیهان بوو.