فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە نزیکەوە ئاشنا ناوچە شوێنەوارى و مێژویەکانى پۆڵندا دەبێ
بەئامانجى زیاتر ئاشنابوون بە کەلتور و ناوچە شوێنەوارى و مێژوییەکانى وڵاتەکە، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەردەوام لە بەسەرکردنەوەى ناوچە جیاکان، بۆ ئەو مەبەستە سیبان نەوزاد ئیسماعیل لە بەشی (شیکاریی کیمیایی پزیشکى)، کە لە ئێستا لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) دەخوێنێ، سەردانى کۆشکی کراسینسکی (Krasinski) کرد.
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٩/١١/٢٠٢٤) سەردانەکەى ئەنجامدا، لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کۆشەکە، کە دەکەوێتە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا، سەرسامى خۆى دوپاتکردەوە بە لایەنى ئەندازیارى و دیکۆر و دیزاینى باڵەکە، کە مێژوى بونیادنانى دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى (١٧)، وتیشى کاتێک بەشەکانى کۆشەکە بەسەردەکەیتەوە ئەو هەستەت لەلا دروست دەبێت، کە شوێنەکە تەنها باڵەخانەیەکى نیشتەجێبوون نەبووە، بەڵکو ئێستا بۆتە ناوەندێکى زیندوى وڵاتەکە بۆ نیشاندانى ئاستى توانا و لێهاتویی پۆڵندییەکان و چۆنیەتی پاراستنى دەستگرتن بە ناسنامە و کەلتورى وڵاتەکەیان.
کۆشکی کراسینسکی نموونەی بنەماڵە ئەرستۆکراتیەکانی پۆڵەندییەکانە لەو سەردەمەدا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، کۆشکەکە بۆ چەند مەبەستێکی جۆراوجۆر بەکارهێنراوە، لە ئێستاشدا بۆتە شوێنێکى گەشتیارى و، کتێبخانەیەکى نیشتمانی و کۆمەڵێک دەستنووس و بەڵگەنامەی مێژوویی گرنگى تێدایە.