فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا شاری مێژوویی کراکۆڤ بەسەردەکاتەوە و بەشداری لە یادی نەورۆز دەکات
لە پەراوێزى تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz) لە پؤلندا، چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی لە وڵاتی پۆڵەندا، (ئەلەند شێرزاد ئيبراهيم) فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر ، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٣/٢٢)، بە سەردانێکی مەیدانیی شاری مێژوویی کراکۆڤ (Kraków) بەسەرکردەوە و، پاشان بەشدارى لە چالاکیەکى تایبەت بە جەژنى نەورۆزى کرد.
لەسەرەتادا؛ فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە شاری مێژوویی کراکۆڤ (Kraków) سەردانى چەند شوێنێکى مێژویی و کەلتورى کرد بەتایبەت لە ناوچەی کۆنی شارەکە (Old Town) بەسەرکردەوە، کە بە تەلارسازییە ناوازە و مێژووییەکەی ناسراوە و گوزارشت لە ڕەسەنایەتی کەلتووری پۆڵەندا دەکات.. پاشان (ئەلەند شێرزاد ئيبراهيم) بەشداری لە مەراسیمێکی شکۆداری تایبەت کرد، کە بۆنەى جەژنی نەورۆزدا لە (Krakus Mound) لە شاری کراکۆڤ بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە بووە هەوێنێک بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردی لە پۆڵەندا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی وڵاتانی دیکە، کە تێیدا لە کەشێکی دۆستانە و هەمەچەشندا یادی هاتنی بەهار و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز کرایەوە.
ئەم بۆنەیە چەندین بڕگەی هونەری و کەلتووری وەک میوزیک و هەڵپەڕکێ و گفتوگۆی کۆمەڵایەتی لەخۆگرتبوو، بەهۆیەوە ئەزموون و دیدى (ئەلەند شێرزاد ئيبراهيم) فراوانتری پێ بەخشی بەتایبەت لە تێکەڵبوونی بە نەریتە نێودەوڵەتییەکان و بەرز ڕاگرتنی کەلتووری کوردی لە دەرەوەی نیشتمان.







