فێرخوازێکی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ قوتابیانى قوتابخانەیەک فێرى فریاگوزارى سەرەتایی دەکات
ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١٢/١٧)، (عثمان رسول عالی) فێرخوازى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی شێخی چۆلی بنەڕەتی تێکەڵاوى لە شارى هەولێر کرد و، چاڵاکییەکی لە بارەی چۆنییەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕیوەبرد.
ئەو فێرخوازەی زانکۆی جیهان-هەولێر دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا (سەمیرە ابراهیم) بەڕێوبەری قوتابخانەی شێخی چۆلی بنەڕەتی تێکەڵاو پێشوازی لێکرا، ئینجا بە ئامادەبوونی هەر یەک لە مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکە باسى لە شێوە و ڕێگەکانی چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی کرد.
لە بەشی دووەمی چالاکیەەدا، بەشێوەی کرداری ڕێگەکانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ڕوداوە باوەکانی ناو قوتابخانە ئەنجامدا، بۆئەوەی قوتاببیان و مامۆستایان بتوانن لە ڕوداوا نەخوازراوەکانی ناو قوتابخانە ژیانی قوتابیەکان لە هەر ڕوداێکی نەخوازراو بپارێزن.
لە کۆتاییدا، وێڕای دەستخۆشی و سوپاس گوزاری قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکە بۆ فێرخواز عثمان رسول عالی لە بەرانبەر چالاکیەکەدا، داواکاربوون بە ئەنجامدانی چالاکی زیاتر لە قوتابخانەکە بۆ بەرەو پێشبردنی زانیاری تەندروستی قوتابیان.