فێرخوازێکی کۆلێژى دەرمانسازى بە توێژینەوەیەک لە چوارەمین کۆنفرانسی پزیشکیی نێودەوڵەتی کوردستان بەشدار دەبێت
فێرخواز (سەعدییە عامر ئیسماعیل)، لە قۆناغی سێیەمی کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە شێوەیەکی کارا بە توێژینەوەیەک بەشدارى لە چوارەمین کۆنفرانس و پیشانگەی نێودەوڵەتی پزیشکیی کوردستان کرد.
ئەم چالاکییە ئەکادیمییە لە ڕێکەوتی ١١ تا ١٣ی شوباتی ٢٠٢٦ لە هۆتێل ڕوتانا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە پسپۆڕانی باری تەندروستی، توێژەران و ئەکادیمیستان بۆ تاوتوێکردنی نوێترین پێشکەوتنە پزیشکییەکان کۆبوونەوە. لە میانی کۆنفرانسەکەدا، فێرخواز سەعدییە عامر پۆستەرێکی زانستیی بە ناونیشانی “بەرهەمە دەرمانسازییەکان: لە سروشتەوە بۆ دەرمان” پێشکەش کرد، کە بە سەرپەرشتی دکتۆر (شاراد فیشت) ئامادە کرابوو. ئەم بەشدارییە ئاستی بەرزی ئەکادیمیی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی جیهان-هەولێری نیشان دا و فێرخوازەکە توانی بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان توێژینەوەکەی بخاتە ڕوو، کە جێی سەرنجی ئامادەبووان بوو.
کۆنفرانسەکە دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ فێرخوازەکە تا پەیوەندییە زانستییەکانی لەگەڵ ناوەندە پزیشکییەکان فراوان بکات. سەعدییە عامر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ئەزموونە زۆر دەوڵەمەند و بەسوود بووە، چونکە ڕێگەی خۆش کردووە تا لە نزیکەوە ئاشنای نوێترین تهکنەلۆژیا و دۆزینەوە پزیشکییەکان ببم و زانیاری لەگەڵ توێژەرانی تردا ئاڵوگۆڕ بکەم، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پەرەپێدانی کارامەیی ئەکادیمی و پیشەیی لە داهاتووم دەبێت.






