قوتابیانی بەش بەشداری لە كارێكی خۆبەخشیدا دەكەن
لەدرێژەی چالاکییە خۆبەخشەکانی قوتابیانی بەشی پەیوەندییەنێودەوڵەتیەكان و دپلۆماسی، رۆژی ٢٤ نیسان / 2019 ، کۆمەڵێک لە قوتابیانی خوێندنی ئێواران، بە هەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی، ھەڵسان بە دابەشکردنی سەبەتی خۆراک و یارمەتی بەسەر چەند خێزانێکی نەدار لە شاری ھەولێر.