قوتابیانی بەشی زمانی ئینگلیزی سەردانی کۆمەڵگەی قوتابخانەی هەولێر ٢ دەکەن
ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٣/٤/٢٠١٩، قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هاوەڵی مامۆستای بەشەکەیان د.نسار شیخ، سەردانی کۆمەڵگەی قوتابخانەی هەولێر 2 یان کرد. مەبەست لە سەردانیەکە زیاتر ئاشناکردنی قوتابیان بو بەشێوازی بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزی لە پرۆسەی فێرکردندا. قوتابخانەکە خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە خۆ دەگرێت.